نەخۆشخانەى ڕزگارى: هیچ کێشەیەکى ئۆکسجین لە نەخۆشخانەکەمان نییە

نەخۆشخانەی ڕزگاریی هەولێر کە لە ئێستەدا تایبەتکراوە بە تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاشکرایان کرد" ئۆکسجینیان بە زیادەوە هەیە". 

 

نەخۆشخانەی ڕزگاری هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە" بۆ هاووڵاتیانی خۆشەویست و ڕای گشتی ڕوون دەكەینەوە، كە وا دوێنێ شەو وا پیشاندرا گوایە ئۆكسجین نەماوە، هەرچەندە ڕامانگەیاند ئەم هەواڵە دوورە لە ڕاستیەوە هەروەها ئەمڕۆ چەند بوتڵێكی ئۆكسجین بەناوی لایەنێكی سیاسی هێنرابووە نەخۆشخانەكە هەرچەندە لەكاتی ئێستادا بڕی تەواو هەیە بەیەدەگەوە". 

ڕاشیگەیاندووە" لێرەدا جارێكی تر ڕایدەگەیەنین، كە هیچ كێشەیەكی ئۆكسجین لە نەخۆشخانەكەمان نییە". 

ئاماژەی بەوەشكردووە: بەداخەوە بۆ ئەوچەواشە و دڵەراوكێیانە، كە لەسۆشیال میدیا و دەزگاكانی ڕاگەیاندن بڵاودەكرێتەوە، لەهەمان كات هاووڵاتیان دڵنیا دەكەینەوە، كە بەردەوامین لە خزمەتكردنی نەخۆشان و داوادەكەین لێبگەرێن خزمەتگوزاری چارسەری بە ڕێگای ڕاست و زانستی خۆیدا بروات. 



PM:03:31:01/08/2020