خورماتوو.. شه‌ڕ له‌ نێوان كورد و عه‌ره‌ب دروست ده‌بێت

بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢ی ئاب شەڕ لە نێوان عەرەبی هاوردە و كوردەكانی دانیشتووی ناوچە كێشە لەسەرەكان دروست بوو.

 

بەپێی زانیارییەکان، بەیانی ئەمڕۆ ژمارەیەک خێزانی عەرەبی هاوردە بە هاوکاری پۆلیسی فیدراڵی چونەتە سەر گوندە کوردەکانی سنورەکانی داودە و قەزای خورماتوو و دەیانەوێت دەست بەسەر  زەوی و زار و گوندەکاندا بگرن و ە و دەڵێن" ئەم زەویانە هی ئێمەیە". هاوڵاتیانی کوردی ناوچەکە ڕووبەڕوویان بونەتەوە.

 

هەر بەپێی زانیارییەكان بەرپرسانی كوردیش بۆ پشتیوانی جوتیارانی كوردی ناوچەكە گەیشتونەتە ئەو گوندە‌ و رێگە نادەن ئەو عەرەبە هاوردانە بگەڕێنەوە ناوچەكە.

 
 



AM:11:37:02/08/2020