نەخۆشخانەی ئاسا روونکردنەوەیەک لەسەر باری تەندروستی سابیر کوردستانی بڵاوده‌كاته‌وه‌

نەخۆشخانەی ئاسا رایدەگەیەنێت" باری تەندروستی هونەرمەند سابیر کوردستانی جێگیر و لە ئێستادا لەژێر چاودێری پزیشکی ورددایە ".

 

لە ڕوونکردنەوەیەکدا نەخۆشخانەی ئاسا ئاماژەی بەوەکردووە" زیاتر لە هەفتەیەكە هونەرمەند سابیر كوردستانی لەدوای توشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا و گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەی ئاسا، لەسەرەتای گەیشتنی بەنەخۆشخانە هەموو پێداویستیەكی چارەسەری بۆ دابینكراوە، تەنانەت بەهەوڵی كارگێڕی نەخۆشخانە و بەرپرسانی دەزگای تەندروستی پێشمەرگە پلازمای خوێنی بۆ دابینكراوە و هەموو پێداویستیەكی چارەسەری و ژووری تایبەتی بۆ دابینكراوە، لەئێستاشدا باری تەندروستی جێگیرەو بەردەوام لەژێر چاودێری پزیشكی پسپۆڕدایە".

 

نەخۆشخانەی ئاسا راشیگەیاندووە" هیوادارین بەزوترین کات بارودۆخی سابیر کوردستانی بەتەواوی ئاسایی ببێتەوە و بگەڕێتەوە ژیانی ئاسایی جارانی".

 

سابیر کوردستانی، یەکێکە لە ھونەرمەندە بە ئەزموونەکانی کورد، خاوەنی چەندین ئەلبوومی گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە و بەناوبانگترینی (من غەریبم)، خەڵکی کەرکوکە، چەند ساڵێکە لە سلێمانی دەژی، بەشێک لە گۆرانیبێژە گەنجەکان گۆرانییەکانی ئەو دەڵێنەوە.

 
 


PM:03:24:03/08/2020