دەوامی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەت لە پارێزگای دهۆک تاوەکو ١٥ی ئەم مانگە، ڕاگیرا.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی ژووری ئۆپراسیۆنی پارێزگای دهۆك، له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و پاراستنی ته‌ندروستی هاوڵاتیان و رێگریكردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بڕیاردرا به‌راگرتنی ده‌وامی فه‌رمی له سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی حكومه‌ت له سنوری پارێزگای دهۆك تاوه‌كو 15-8-2020.
وتیشی" بڕیاره‌كه ته‌نها هێزه ئه‌منیه‌كان و كه‌رتی ته‌ندروستی و تاقیكردنه‌وه‌ی خوێندكاران ناگرێته‌وه".
بڕیارەكە لەكاتێكدایە كە لە ماوەی دوو ڕۆژدا لە دهۆك چوار هاووڵاتی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی تووشبووانی دەستنیشانكراو بە ڤایرۆسەكەش رووی لە هەڵكشان كردووە و گەیشتووەتە 718 كەس لەو ژمارەیەش 376 تووشبوو چاكبوونەتەوە.