زیاتر لە سێ هەزار تووشبووی نوێی كۆرۆنا لە عێراق تۆماركرا

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی توشبوون و مردن و چاکبونەوەی بە کۆرۆنا ڕاگەیاند و بەپێی ئامارەکە زیاتر لە دوو هەزار تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە. 
 
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق، ئەمڕۆ هەینی ئاماری تووشبووانی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا راگەیاند، بەپێی ئامارەكە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو سێ هەزارو ٤٦١ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها ٧٥ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و دوو هەزار و ١٧٢ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە".

لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا  كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە ١٤٤ هەزار و ٦٤ كەس و لەوانە پێنج هەزارو ٢٣٥ كەسیان گیانیان لەدەستداوەو ١٠٣ هەزارو ١٩٧ كەسیان چاكبونەتەوە. 

PM:03:32:07/08/2020