ڤیدیۆ.. تەقینەوەیەک لە سوریا هاوشێوەی تەقینەوەکەی لوبنان

لە سوریا پێش حەوت مانگ لەمەوپێش تەقینەوەیەکی هاوشێوەی ئەو لوبنان روویداوە.

 
تۆڕی هەواڵی Trunnews  ئەمەریکی ڤیدیۆیەکی تەقینەوەیەکی سووریای بڵاوکردۆتەوە کە حەوت مانگ پێش ئێستا روویداوەو لە هەموو روویەکەوە لەوەی لوبنان دەچێت.

 
لەم تەقینەوەیەی سوریادا سەرەتا تەقینەوەکە ئاگرکەوتۆتەوە، دواتر تەقینەوەیەکی زۆر گەورە لەشێوەی بڵقی هەوادا دەردەکەوێت. 


پسپۆرانی بواری ڤیدیۆی ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە هەردووکیان، تەقینەوەکەی سوریا و ئەوەی بەندەری بەیروت هاوشێوەی یەکترن.

 
بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی تەقینەوەکەی سوریا لە کاتێکدایە کە لەبارەی تەقینەوەکەی لوبنانەوە دوو بۆچوون لە ئارادایە، یەکێکیان پێیوایە بەهۆی مادەی نێتراتی ئەلەمنیۆمەوە بووە کە لەبەندەرەکەدا هەڵگیراوە، بۆچوونێكی تریش باس لەوە دەکات تەقێنراوەتەوە.

 
ئەوە لە کاتێکدایە کە ناوەندێکی زۆری خەڵک و دەستبژێرەکان داوای لێکۆڵینەوەیەکی نێودەوڵەتی دەکەن لە رووداوەکە، بەڵام سەرۆکی وڵات بە بەهانەی پێشێلکردنی سەروەری یاسا لەگەڵ لێکۆڵێنەوەی نێودەوڵەتیدا نییە.

 


PM:12:08:09/08/2020