دووەم وەزیری لوبنان دەستی لەکارکێشایەوە

وەزیری راگەیاندنی لوبنان مەنال عەبدولەسەمەد دەستی لەکاركێشایەوە، پێش تەقینەوەکەی بەیروتیش وەزیری دەرەوە دەستی لە کاركێسایەوە.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا، مەنال عەبدولسەمەد رایگەیاند " دوای کارەساتە زۆرەکانی بەیرووت، من دەستلەکارکێشانەوەی خۆم رادەگەیەنم".

منال عەبدلسەمەد وەزیری راگەیاندن، لە دوای تەقینەوە گەورەکەی رۆژی سێشەممەی رابردووی بەیرووت، یەکەم وەزیری حوکمەتی لوبنانە دەست لەکاربکێشێتەوە.

یەکەم رۆژی تەقینەوەکەش پەرلەمانتارێک دەستی لەکارکێشایەوە، هەروەها دوو رۆژ لەمەوبەر باڵوێزی لوبنان لە ئۆردون دەستی لە کارکێشایەوە.

بەهۆی تەقینەوەکەی بەیرووت، 154 کەس گیانیان لەدەستداوە و شەش هەزار کەسی دیکەش بریندار بوون. بەدەیان کەسیش چارەنووسیان نادیارەو، زیانە مادییەکان زیاترە لە پێنج ملیار دۆلار.

شەوی رابردوو، خۆپیشاندەران هەڵیانکوتایە سەر وەزارەتەکانی دەرەوە و دارایی، بەهۆیەوە سەربازێکی لوبنانی گیانی لەدەستدا و دەیان خۆپیشاندەریش برینداربوون.

 


PM:12:27:09/08/2020