لاهوری شێخ جەنگی لە گرتە ڤیدیۆیەکدا رایگەیاند تووشی کۆرۆنا دەبێت

لاهوری شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان تووشی کۆرۆنا دەبێت.

 

لە گرتەیەکی ڤیدیۆیدا کە خۆی بڵاویکردۆتەوە، لاهور شێخ جەنگی دەڵێت " دەمەوێت پێتان رابگەیەنم کە تووشی کۆرۆنا بووم، بەلآم تەندروستیم ئێستا باشە".

 

ئەو رایدەگەیەنێت " بڕوام بەوە نەبووە کە بەکەرەنتینە لەم ڤایرۆسە رزگارمان بێت، بەلآم لەگەڵ ئەوەدا بووم کە بەرگری لەش بەهێز بکرێتەوە".

 

هاوسەرۆکی یەکێتی دەشڵێت" دەڵێت ئێمەش رووبەڕووی پەتا و مردن دەبینەوە وەک هەموو کەسێک، بۆیە روو دەکەمەوە بەرپرسان کە بیربکەنەوەو بەتەنگ ئێش و ئازاری میلەتەکەمانەوە بن و هێندە بەتەنگ سەروەت و دەسەلآتەوە نەبنەوەو بەخۆیاندا بچنەوە".

 

 



PM:01:08:11/08/2020