زیاتر لە سێ هەزار تووشبووی نوێی كۆرۆنا لە عێراق تۆماركرا

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی توشبوون و مردن و چاکبونەوەی بە کۆرۆنا ڕاگەیاند و بەپێی ئامارەکە دوو هەزارو ٣١٢ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە. 

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو سێ هەزارو ٣٩٦ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها ٦٧ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و دوو هەزار و ٣١٢ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە. 

لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا ١٥٦ هەزار و ٩٩٥ كەس تووشی کۆرۆنا بوون و لەوانە پێنج هەزارو ٥٣١ كەسیان گیانیان لەدەستداوە و ١١٢ هەزارو ١٠٢ كەسیان چاكبونەتەوە، ئەوانەش كە تائێستا لە نەخۆشخانەن و چارەسەرییان بۆ دەكرێت ٣٩٣٦٢ كەسن كە ٥٥٤ حاڵەتیان باری تەندروستییان ناجێگیرە. 
 


PM:05:20:11/08/2020