شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ئێوارەی ئەمڕۆ لە خۆپیشاندانەکەی شاری سلێمانی پەیامێکی بڵاوکردەوەو وتی" ئەگه‌ر حزبێك یان ئه‌م ده‌سه‌ڵاته پێی وایه من سه‌رچاوه‌ی نه‌هامه‌تی ئه‌م وڵاته‌م ئێوه له سێداره‌م بده‌ن".
شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له ناو خۆپیشانده‌رانی پاركی ئازادی لە شاری سلێمانی ئاماژه‌ی به رێگری هێزه ئه‌منییه‌كان له دهۆك و هه‌ولێر كرد و رایگه‌یاند" ئه‌وانه‌ی پێیان وایه به ده‌ستگیركردنی چالاكوانانی خۆپیشاندانه‌كان ده‌نگی خه‌ڵكی كپ ده‌كه‌ن، سه‌دام زۆر له وان خراپتری كرد، به‌ڵام سه‌ره‌نجامی تیاچوون بوو".
وتیشی" ئه‌گه‌ر لایه‌نێكی سیاسی یان ئه‌م ده‌سه‌ڵاته پێی وایه كه من سه‌رچاوه‌ی به‌شێك له كێشه‌كانی ئه‌م وڵاته‌م، من ئاماده‌م به ئێوه بڵێم له سێداره‌م بده‌ن، به‌ڵام ئێوه له داواكردنی مافه ره‌واكانی خۆتان پاشگه‌ز مه‌بنه‌وه".
شاسوار عه‌بدولواحید، داوای له هاوڵاتییان كرد، له شار‌و شارۆچكه‌كان به‌شداری له خۆپیشاندانه‌كاندا بكه‌ن و له ماڵه‌كانیان نه‌مێننه‌وه.
سەرۆکی نەوەی نوێ ئەوەشی خستەڕوو: ئەمڕۆ رۆژی سەپاندنی ئیرادەی خۆپیشاندەرانە، رۆژی ئەوەیە بەم دەسەڵاتە بڵێین من هەم، من مر‌ۆڤم و من داوای کەرامەتی خۆم دەکەم.