ئەمڕۆ پزیشكانی نیشتهجێی خولاو كارمهندانی تهندروستی پارێزگای سلێمانی دژی پێنەدانی مووچە مانگرتنیان ڕاگەیاند و نەخۆش نابینن.
له كۆنفرانسێكی رۆژنامهنووسیدا پزیشكانی نیشتهجێی خولاوی پارێزگای سلێمانی و كارمهندانی تهندروستی بەهۆی وەرنەگرتنی مووچەكانیان بۆ ماوەی هەفتەیەک مانگرتنیان لە كارەكانیان راگەیاند و داوا دەكەن هەرچی زووە موچەكانیان پێبدرێت.
لەکۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا نوێنەری ئەو پزیشکانە ئاماژەیان بەوەکرد" ئەگەر داواکارییەکانیان جێبەجێنەکرێت، لەبایکۆتکردن بەردەوامدەبن و تاکوئێستاش کەس نەهاتۆتە سەر خەت بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان".
مانگرتنی پزیشکان دواى ئەوە دێت، نزیکەى ٥٠ رۆژە پزیشکان و کارمەندانى تەندروستى مووچەیان وەرنەگرتووە، لە کاتێکدا دەبوو هەر ٣٠ رۆژ جارێک موچەیان پێبدرێت، لە رۆژی ١٠ی ئابەوە سەرجەم پزیشكانی سنوری پارێزگای سلێمانی دەستیان كردووە بە مانگرتن.