نوسەری دیار، توانا ئەمین کە ماوەیەک لەمەوبەر تووشی کۆرۆنا بوو، سەرلەنوێ تووشی ڤایرۆسەکە دەبێتەوە.
توانا ئەمین نووسەر و وەرگێری دیاری باشووری کوردستان سەرلەنوێ تووشی کۆرۆنا دەبێتەوەو ئەمجارە دۆخی هەستیارەو ڤایرۆسەکە لە ٢٠% سیەکانی گرتۆتەوە.
توانا ئەمین سەرەتای دەرکەوتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تووشبوونی خۆی بە ڤایرۆسەکە راگەیاند، دواتر چاکبوونەوەی خۆی راگەیاند، بەلآم سەرلەنوی تووشبۆتەوە.
توانا ئەمین چیرۆک نووس و وەرگێرەو خەڵکی شاری سلێمانییە.