پزیشکانی سلێمانی داوای مووچەی تەواو دەکەن



پزیشکانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی گەرمیان و رانیە، مووچەکانیان رەتدەکەنەوەو داوا دەکەن مووچەکەیان بەبێ لێبڕان پێبدرێت و، پزیشک و کارمەندانی تەندروستی مووچەی تەواویان بدرێت.

 


لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا پزیشکانی مانگرتووەکانی سلێمانی ئەوان بە لێبڕینی مووچەکەیان بە رێژەی ٢١٪  رازینین و لە مانگرتن بەردەوام دەبن کە لە ١٠ی ئابەوە بەردەوامە.

 
 
 
پزیشکانی مانگرتوو لە بەیاننامەیەکدا دەڵێن: "پاش وەرنەگرتنی سەرەتاییترین مافی پیشەییمان کە مووچەیە بۆ ماوەی زیاتر لە  ٥٥ رۆژ، سەرەڕای بەردەوامبوونمان لە خزمەت بە هاووڵاتیانی خۆشەویست، لە سیستەمێکی شکستخواردوو و داڕماوی تەندروستیدا بڕیارماندا بە راگرتنی دەوام لە رێککەوتی ١٠ی ئاب لە سەرجەم نەخۆشخانە فریاکەوتنەکانی ناوەندی شاری سلێمانی و دەوروبەری، کە بریتین لە چەمچەماڵ، دوکان، هەڵەبجەی تازە، پێنجوێن، دەربەندیخان، سەید سادق و کۆیە، لەگەڵ ئیدارەکانی هەڵەبجەی شەهید و گەرمیان و راپەڕین".

 
 
دوێنێ دوو شەممە حکومەتی هەرێم بڕیاری دەرکرد کە مووچەی مانگی ئازاریش بەبڕینی ٢١٪ ەوە مووچە دابەشبکرێت.

 


PM:02:50:18/08/2020