تەندروستیی چەمچەماڵ لە ڕاگەیەندراوێکدا هۆشداری بە هاوڵاتیانی سنوورەکە دەدات و ڕایدەگەیەنێت، ره‌وشی ته‌ندروستی قه‌زاكه‌یان له‌وپه‌ڕی مه‌ترسیدایه و داواش له هاوڵاتییان ده‌كات خۆیان بپارێزن و رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی فه‌رامۆش نه‌كه‌ن.
له راگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی چه‌مچه‌ماڵ كه وێنه‌یه‌كی دەست "سپی" کەوتووە تیایدا هاتووه" دانیشتووانی سنووری چەمچەماڵ و دەوروبەری ئاگادار دەکەینەوە، کە لە ئێستادا رەوشی تەندروستی قەزاکە لەوپەڕی مەترسیدایە و هەردوو سەنتەری رووبەڕووبوونەوە و دەستنیشانکردنی کۆرۆنا و مەڵبەندی تەندروستی ئاسودە پڕبوون لە تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا و هیچ جێگایەکیان تیادا نەماوە بۆچاودێری کردنی نەخۆشەکان".
هاوکات هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا تەندروستی چەمچەماڵ داوا لە هاوڵاتییان دەکەن، رەچاوی ئەم بارودۆخە خراپە بکەن و هەتا بکرێت خۆپارێزی و رێنماییە تەندروستییەکان پشتگوێ مەخەن و بەوریاییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم دۆخەدا.