پۆلیس راپەڕین: هاوڵاتییەک بە سوتاوی گەیەندرایە نەخۆشخانە

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایدەگەیەنێت" لە قەڵادزێ هاووڵاتیەك بە سووتاوی گەیەندرایە نەخۆشخانە و هەردوو قاچ و شانی سووتاون". 

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویکردەوە، كاتژمێر 3:15 خولەكی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوار شەممە هاووڵاتیەك بەناوی ( م . ع . ئـ ) لەدایكبووی ساڵی 1996 پیشەی كاسب، دانیشتووی قەڵادزێ لە گەڕەكی ڕاپەڕین گەیەندرایه نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ، كە لەكاتی كاركردن لە ماڵێكدا بە ئاگر سووتاوە.

ڕاشیگەیاندووە" بەوتەی خۆی لەكاتی كاركردندا كە ئیشی (ایزوگام) بۆ خانووی خەڵك دەكات، تەنكی نەوتی سەربانی ئەو ماڵەی ئەو كاری تێدا كردووە تەقیوە و پاشان گڕی گرتووە و دواتر پرشكی ئاگرەكەی بەركەوتووە، بەو هۆیەوە هەردوو قاچی و شانی ڕاستی سووتاون".

 

پۆلیسی راپەڕین ئەوەشی خستوەتەڕوو: ئەو هاوڵاتییە دوای چارەسەری سەرەتایی بەڕێکرا بۆ سلێمانی، دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە ڕێکخراوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.

 


PM:05:10:19/08/2020