به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی كه‌ركوك رایگه‌یاند" لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٢١٣ تووشبووی نوێ تۆمار کراون ".
لە راگەیاندنی ئەمرۆ هەینی تەندروستی کەرکوکدا هاتووە" له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردودا، سێ توشبوی دیكه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه، بەمەش كۆی گشتی گیان له‌ده‌ستدانیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گه‌یشتوه‌ته 355 كه‌س".
کۆی گشتی تووشبووان وەک راپۆرتەکە باسی دەکات گه‌یشتوه‌ته ٨ هه‌زار و ١٠١ توشبو.
هەروەها هاتووە " له‌ناو توشبوه‌كانی شه‌و و رۆژی رابردودا، دو پزیشك، پزیشكێكی ده‌رمانساز و پزیشكێكی ددان، كارمه‌ندێكی تاقیگه، ١٢ كارمه‌ندی ته‌ندروستی تێدایه.
ژمارەی چاکبووەکان ٥١ كه‌س بووە وەک راپۆرتەکە ئاماژەی بۆ دەکات، كۆی گشتی چاكبوانیش بۆ چوار هه‌زار و ٦٧٨ كه‌س به‌رزبوه‌ته‌وه كه ده‌كاته رێژه‌ی 58%ی كۆی توشبوان.