بەرشلۆنە ئەلڤێس و بیست ملیۆن دەداتە یاریزانێکی پاریسانجێرمان




چەند ڕاپۆرتێکی ئیسپانی بڵاویان کردەوە یانە بەرشلۆنە دەیەوێت یاریزانی هێڵی بەرگری یانەی پاریسانجێرمان مارکینیۆس بۆ وەرزی داهاتوو بباتە ڕیزەکانیەوە.

ڕاپۆرتەکە ئەوەشی بڵاو کردەوەتەوە بەرشلۆنە ئامادەیە بیست ملیۆن یۆرۆو دانێل ئەلڤێس بداتە یانە پاریسیەکە بەرامبەر مارکینیۆسی بەڕازیلی تەمەن ٢٠ ساڵ.

مارکینیۆس لە دایکبووی ١٩٩٤ ی شاری ساوپاولۆی بەڕازیلیەو پێشتر یاری بۆ هەر یەک لە یانەکانی کۆرنشیانزی بەڕازیلی و رۆمای ئیتالی کردووە.

شاهۆ فایق



PM:08:56:27/05/2014