لەدوای پێشکەشکردنی وتارەکەی لەناو خۆپیشاندانی ئێوارەی ئەمڕۆ لە پارکی ئازادی و لەکاتی چوونە دەرەوەیدا، شاسوار عەبدولواحید لەلایەن ژمارەیەک خەڵکەوە پەلامار دەدرێت و بەپەلە دەیکەنە ئۆرۆمبیلێکەوە لەو ناوچەیە دوور دەکەوێتەوە.
لەو ڤیدیۆیەکدا کە لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، شاسوار عەبدولواحید سەرۆک جولآنەوەی نەوەی نوێ لە کاتی هاتنە دەرەوەی و جێهشتنی خۆپیشاندانەکە لە شەقامی رۆژئاوای پارکی ئازادی لە ناوەراستی سلێمانی دەکەوێتە بەر هێرش و بتڵی تێگرتنی ژمارەیە گەنج.
هەندێک ئەو رووداوە وا لێکدەدەنەوە کە ئەمە خاوەن قەرزەکانی چاڤی لاند بن، بەلآم بە پێچەوانەوە لایەنگیرانی نوێ بە دەستی هێزەکانی دەسەلآت، یەکێتی و پارتی دەزانن.
ئەمە چەند جارێکە لەدوای تەواوبوونی خۆپیشاندانەکان دژی حکومەتی هەرێم، شاسوار عەبدولواحید رووبەڕووی ئەم جۆرە هێرشە دەبێتەوە.
دۆسیەی خاوەن پشکەکانی پرۆژەی گەشتیاری جاڤی لاند کە ژمارەیەک هاوڵاتین و پشکیان هەیە لەو پرۆژەیەداو ناڕازین بە مامەڵەی شاسوار لەگەڵیاندا، لە دادگای سلێمانییە.