وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رایگه‌یاند " له ئۆپراسیۆنێکدا بۆ ژماره‌یه‌ك ناوچه‌ی پارێزگای به‌سره، ٣٠٤ تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه ژمارەیەکیان بە یاسای تیرۆر تۆمەتبارن و له‌لایه‌ن دادگاوه داواكراوبوون".
دوای سەردانەکەی کازمی بۆ بەسرەو گەڕان بەدوای بکوژانی خۆپیشاندەرانی پاریزگاکەدا، خالید محه‌نا وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رایگه‌یاندوه "، هێزه ئه‌منیه‌كان پرۆسه‌یه‌كی فراوانی ئه‌منیان له ناوچه جیاجیاكانی به‌سره ده‌ستپێكردوه، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ٣٠٤ کەسیان ده‌ستگیركردوه كه سه‌رجه‌میان له‌لایه‌ن دادگاوه به‌تۆمه‌تی كوشتن و مادده‌ی 4ی تیرۆر و به‌كارهێنانی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت و مادده‌ی هۆشبه‌ر داواكراو بون".
ناوبراو رشیگەیاند " سه‌رجه‌م تۆمه‌تباره‌كان راده‌ستی دادگا كراون به‌مه‌به‌ستی گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی یاسایی به‌رامبه‌ریان".
ئێواره‌ی دوێنی شه‌ممه، مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق راسته‌وخۆ له‌دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له ئه‌مریكا به‌سه‌ردانێك گه‌یشته به‌سره و له‌گه‌ڵ فه‌رمانده و به‌رپرسه باڵاكانی ئه‌و پارێزگایه كۆبوه‌وه‌و سەردانی ماڵی ژنە چالاکوانی تیرۆرکراو رەیهام یەعقوب کرد .