وەزیری ناوخۆ: بۆری نەوتی هەرێم لە چەند شوێنێک کونکراوە

وەزیری ناوخۆی هەرێم، رێبەر ئەحمەد ئاشکرای دەکات کە بۆری نەوتی هەرێم لە چەند شوێنێک کونکراوەو دۆسیەکە لە دادگایەو چەند کەسێک دەستیگیرکراوە.


لە وەڵامی نوسراێکی عەلی حەمە ساڵح سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان کە ئاراسەتی رێبەر ئەحمد وەزیری ناوخۆی کردووە، وەزیر لەوەڵامەکەیدا ئاشکرا دەکات لە سنوری پارێزگای هەولێر و دهۆک بۆری نەوتی هەرێم کونکراوە.




لەو وەڵامەدا، وەزیری ناوخۆ ئاشکرایکردوە "لە هەولێر لە گوندی دۆڵەبکەرە لە ناحیەی قوشتەپە و لە سنوری دیبەگە و لە گوندی نۆغەران لە نزیک گوێر بۆریەکە کونکراوە و لەسەر ئەو کارەش چەند کەسێک دەستگیرکراوە و کەیسەکە لە دادگایە".




وەزیری ناوخۆ کونکردنی بۆریەکە لە سنوری پارێزگای دهۆکیش ئاشکرا دەکات کە لە قەزای سیمێل کونکراوە و لەسەر ئەوەش چەند کەسێک دەستگیرکراوە و کەیسەکانیان لە داداگای لێکۆڵینەوەیە.




سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان، عەلی حەمە ساڵح کە سەرۆکی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەکانی پەرلەمانیشە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە چەندین بەڵگەنامەی یاسایی ئەم  دۆسیەیان لایە و لە بەدواداچون بەردەوام دەبن هەتا تۆمەتباران سزا دەدرێن.
 


PM:02:28:24/08/2020