تەندروستی دهۆک ڕایدەگەیەنێت" لە ئێستادا ٤٤ تووشبووی کۆرۆنا لە ڕەوشێکی خراپدان و دۆخی تەندروستیان ناجێگیرە".
د. موئه‌یه‌د ئه‌غالی، سه‌رپه‌رشتیاری چاره‌سه‌ری توشبوانی كۆرۆنا له پارێزگای دهۆك رایگه‌یاند" له‌ئێستادا ٤٤ توشبووی كۆرۆنا له ره‌وشێكی خراپدان و دۆخی ته‌ندروستیان ناجێگیره، ١٩ كه‌سیشیان ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكردیان بۆ به‌كارهێندراوه".
راشیگەیاند" ئەو نەخۆشخانەی باری تەندروستیان تێکچووە زۆربەیان ئەوانەن کە نەخۆشی درێژخانەنیان ھەیە و ھەر شتێکی لە توانادابێت بۆ نەخۆشەکان ئەنجامدەدرێت، لە پێناو باشترکردنی باری تەندروستیان".
سه‌رپه‌رشتیاری چاره‌سه‌ری توشبوانی كۆرۆنا له پارێزگای دهۆك باسی له‌وه‌شكردووە: ره‌وشی پارێزگای دهۆك له‌رووی بڵاوبونه‌وه‌ی كۆرۆناوه باش نیه، چونكه به‌رده‌وام حاڵه‌ته‌كانی توشبوون به‌و ڤایرۆسه رو له‌زیادبوونه، به‌وه‌ش ده‌بێت زیاتر هاوڵاتیان خۆپارێزی بكه‌ن.