ئەفسەرێکی پلە باڵای کورد بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدا



لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای دهۆك رایگه‌یاند" رائید رافع عه‌بدوڵا ئه‌فسه‌ر له‌ پۆلیسی پارێزگای دهۆك ئەمڕۆ سێ شەممە به‌هۆی تووشبوونی به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدا".


هێمن سلێمان، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای دهۆك ئاشکرای کرد "پاش چه‌ند رۆژێك مانه‌وه‌ له‌ژێر چاودێری وردی پزیشكیدا، ئه‌مڕۆ رائید رافع عه‌بدوڵا به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای كوشنده‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستدا".
چەند رۆژێکە ڤایرۆسی کۆرۆناو حاڵەتی تووشبوون و گیان لەدەستدان لە پارێزگای دهۆک، بەشێوەیەکی بەرچاو ‌لە بەرزبوونەوەدایەو تا ئێستا 26 كه‌سیان گیانیان له‌ده‌ستداوه.


 ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژە بۆ ئەوە دەکات تا ئێستا ٢٨١ هه‌زار و ٤٣٤ پشكنینی كۆرۆنا ئه‌نجامدراون، ٢٤ هه‌زار و ٢٥٢ تووشبووی كۆرۆنا تۆماركراون، ١٥ هه‌زار و ١٨٢ توشبو چاكبونه‌ته‌وه‌، ٩٣٠ تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.


AM:10:50:25/08/2020