زیاتر لە دوو هەزار کەس لە ئێران تووشی کۆرۆنا دەبن

ئەمڕۆ سێشەممە تەندروستی ئێران ئامارێکی نوێی تووشبووانی کۆرۆنای بڵاوکردەوەو رایگەیاند" لەماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ١٢٥ تووشبووی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە". 

وەزارەتی تەندروستی ئێران ئامارێکی نوێی تووشبووانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند" لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا دوو هه‌زار و ٢١٣ كه‌س لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، ١٢٥ تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌".

تا ئێستادا ٣٦٣ هەزار و ٣٦٣ كەس تووشی پەتای كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٢٠ هەزارو ٩٠١ كەس گیانیان لەدەستداوە. 

PM:03:00:25/08/2020