" سپی " هۆکاری دیار نەمامی خدر کەریم سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجەی شەهید بڵاودەکاتەوە

دوای سێ رۆژ دیار نەمانی سەرۆکی پێشووی شارەوانی هەڵەبجە " خدر کەریم "، ئەمڕۆ کەسوکارەکەی لە گۆڕستانی باوە کۆچەک لەنزیک هەڵەبجە دۆزرایەوە. سپی هۆکاری ونبوونەکەی ئاشکرای دەکات.

 

ئەمڕۆ سێ شەممە، رائید بەرزان عوسمان، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" خدر کەریم، سەرۆکی پێشوی شارەوانی هەڵەبجە دوای سێ رۆژ لە دیارنەمانی لەلایەن کەسوکارەکەیەوە بە زیندوی دۆزرایەوە".

 

بەپێی زانیارییەکانی " سپی " ون بوون و دیار نەمانی سێ رۆژی سەرۆکی پێشووی شارەوانی هەڵەبجە هیچ پەیوەندیەکی بە کێشەی سووتانی بینای شارەوانی هەڵبجەوە نییە کە شەوی ٢٣ ی ئاب لەلایەن ژمارەیەک خۆپیشاندەرەوە سووتێنرا کە خدر کەریم پێشتر سەرۆکی ئەو فەرمانگەیە بووە.

 

زانیارییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، دیار نەمانی خدر کەریم، پەیوەندی بەو قەرزاریەوەیە کە ناوبراو لەسەری کەڵەکە بووە.

 

دەربارەی دیار نەمانەکەشی، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە ئارادا نییە کە ناوبراو خۆی لەبەر بێ تاقەتی و نیگەرانی بەرامبەر ئەو کەسانەی قەرزیان پێداوە، خۆی ونکردووە، یان رفێندراوە، کاتژمێرەکانی داهاتوو دوای ئاسایی بوونەوەی باری تەندروستی زانیاریەکانی ونبوونەکەی روون دەبێتەوە.

 

 

 



 


 

 


PM:10:21:25/08/2020