بەرشلۆنە نرخی مێسی دیاریکرد ئەگەر سووربێت لەسەر رۆشتنی

رادیۆی کەتالۆنی بڵاویکردەوە یانەی بەرشلۆنە نرخی مێسی دیاریکردووە، ئەگەر ئەو یاریزانە سووربێت لەسەر رۆشتنی و دەبێت بڕەکەی لەو ٢٢٢ ملیۆن  زیاتر بێت کە بەرشلۆنە لە پاریسان جێرمانی بەرامبەر رۆشتنی نەیمار وەرگرت.
  


بەڕێوەبەری یانەی بەرشلۆنە دانی بەوەدا ناوە کە ناتوانن بەر لە مێسی بگرن ئەگەر سووربێت لەسەر رۆشتنی، بەڵام جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە هەر یانەیەک بیەوێت بیکڕێت، دەبێت پارەیەکی زۆر بدات و هەروا بەبەلاش بەڕێی ناکات.


تۆڕی هەواڵی ئیسپانیا پەیوەندیەکی تەلەفونی نێوان مێسی و راهێنەری مانجستەر سیتی، پیپ گۆردیالای ئاشکرا کردووە لەسەر چوونی بۆ ئەو یانەیە.


بەرشلۆنەو لایەنگرانی تووشی شۆک بوون، کاتێک مێسی کە ٢٠ ساڵە لەو یانەیەو گرێبەستەکەی ساڵی ٢٠٢١ تەواو دەبێت، بەڵام بە یانەکەی راگەیاند کە دەڕوات و جێیان دەهێڵێت. 




بەپێی گرێبەستەکە کە ٢٠١٢ کۆتایی دێت، ئەگەر مێسی بەبێ رەزامەنی بەرشلۆنە بڕوات، دەبێت یانەی بەرامبەر بڕێکی سزای بدات بە بەرشلۆنە کە ٧٠٠ ملیۆن یۆرۆ دەکات، واتە ( ٨٢٨ ملیۆن دۆلار). 


PM:01:03:26/08/2020