بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی بڕیاریدا لەبارەی پشكنین بۆ وەرگرتنی قوتابیان و منداڵانی باخچەی ساوایان رابگرێت بەهۆی مەترسی كۆرۆناوە.
لە نووسراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانیدا، کە وێنەیەکی گەیشتووەتە دەست "سپی" و واژووی دڵشاد عومه‌ر، به‌رێوبه‌ری په‌روه‌رده‌ی سلێمانی له‌سه‌ره و ئاراسته‌ی په‌روه‌رده‌ی سه‌رجه‌م قه‌زا و نا‌حییه‌کانی سنوری پارێزگای سلێمانی کراوە تێیدا ھاتووە" پشكنین بۆ قوتابیانی تازە تۆماری باخچەی منداڵان و قوتابخانەكان ئەنجام نەدرێت لە مەڵبەندە تەندروستییەكاندا لەبەر سەلامەتی قوتابیان لە تووش بوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا".
دەقی بڕیارەکەی پەروەردەی سلێمانی: