نەزهەت حالی لەسەر دۆخی تووشبوونی بە کۆرۆنا نووسینێک بڵاودەکاتەوە

نەزهەت حالی بەڕێوەبەری پێشووی ئاژانسی پاراستن، تووشبوونی خۆی بە کۆرۆنا و چاکبوونەوەی لە رێگای نووسینێکەوە بڵاودەکاتەوە.

 
نەزهەت حالی کە کادیرێکی پێشکەوتووی پارتیە، لە بابەتێکدا بەناونیشانی " هێزی باوەڕەەوە " نووسیوویەتی "شوکور بۆ خودای مەزن و دڵۆڤان کە دوای توش بوونی خۆم و خانەوادەکەم بە پەتای کرۆنا لە ئێستادا تەندروستیمان باشە و بە وتەی پزیشکە بەڕێزەکان قۆناغی مەترسیدارمان تیپەڕاندووە".


هەروەها نووسیوویەتی " لە دۆخە ناخۆش و سەختەکان مرۆڤ زیاتر هەست بە مەزنایەتی گەلی کورد دەکات کە چەند گەلێکی بە وەفا و دڵسۆز و بە ڕەحمە و چەند هاوکار و پاڵپشتی یەکترن بۆ تیپەڕاندنی دۆخە سەختەکان.

 
یەزدانی مەزن لە نەخۆشییەکان سەبرو خۆڕاگری و باوەڕی مرۆڤ تاقی دەکاتەوە، کە باوەڕت بەهێز بوو بە ڕەحمەتی بێ سنوری داهینەری جیهان هێزی خۆ ڕاگریت زۆر لەوەی کە بیری لێ دەکەیتەوە زیاتر دەبێت و بە سەر سەختی و نەخۆشییەکاندا زاڵ دەبیت، ۆإِژَا مَڕچْتُ فَهُۆ ێشْفِینِ ."

 
بەڕێوەبەری پێشووی ئاژانسی پاراستن لە درێژەی نووسینەکەیدا دەشڵێت " بە تێپەڕاندنی ڕۆاژنی سەختی ژیان ،ژیانی ڕاستەقینەی مرۆڤ دەست پی دەکات، چونکە دونیابینی زۆر کەس لەو کاتانەدا گۆڕانکاری ڕیشەی بە خۆوە دەبینێت، هەروەک چارلز بوکوفسکی نوسەر دەڵێت ، دەبێت چەند جارێک بمریت بۆ ئەوەی بتوانی بە ڕاستی بژی.

 
سوپاس بۆ پزیشک و کارمەندانی تەندروستی کە بە ڕاستی لە ئێستادا فریشتەئاسا ژیانی زۆر کەس دەپارێزن، پارێزراوی خوایی گەورە بن. "

 


PM:11:09:26/08/2020