رەوتی ئایندەی نیشتمان ئیدانەی بەکارهێنانی توندوتیژی دەزگا سەرکوتکارەکانی حیزب و حکومەت دەکات ​

ڕەوتی ئایندەی نیشتیمان (ڕەوا)  بەتوندی ئیدانەی بەکارهێنانی توند و تیژی و رەفتاری ناشارستانی و نایاسایی دەزگا سەرکوتکارەکانی حزب و حکومەت دەکا.

 

رەوتی ئایندەی نیشتمان لە ڕاگەیەندراوێکدا  پشتگیری تەواوی داواکاریەکانی خەڵک دەکات و بەتوندی ئیدانەی بەکارهێنانی توند و تیژی و رەفتاری ناشارستانی و نایاسایی دەزگا سەرکوتکارەکانی حزب و حکومەت دەکات.

 

هاوکات هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا ڕەوتی ئایندە داوای هەڵوەشاندنەوەی کابینەی نۆ و پەرلەمانی کوردستان دەکات، پێشنیاری پێکهێنانی ئەنجومەنێکی باڵای میللی کاتی بەرفراوانی پاک و بێگەرد لە نوێنەرە بەئەمەکانی چین‌و توێژە کۆمەڵایەتیەکان و کەسایاتیە ناسراو و دڵسۆزەکان و رێکخراوە سیڤیلەکان وەک تیمێ دەکا بۆ بەرێوەبردنی هەرێم تا ئەنجامدانی هەڵبژاردن، هەڵبژاردنێ رێ خۆش بکا بۆ سپاردنی پەرلەمان بە نوێنەرانێ کە دەربڕی بەرژەوەندی و خواستی گشتی بن؛ نەك داردەستی قۆرخکاری بنەماڵە و حزبە سەپاوەکانی ئێستا بن. 

راگەیانراوی رەوتی ئایندەی نیشتمان ( رەوا ): 

 

جەماوەری خۆراگری کوردستان

 

ساڵێک زیاتر بەسەر پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمدا تێپەریوە. ئەم کابینەیە لە ئەرزی واقیعدا و لە کرۆکی ئەقڵیەتی پێکهاتە و کارەکانیدا درێژکراوەی نزیکەی سی ساڵەی حوکمرانی خۆماڵیە، هاوکات ئیرسێکی قورس و نالەباری لە کابینەکانی پێش خۆی بۆ ماوەتەوە.

 

دەسەڵاتی سێ کوچکەی فەرمانڕەوایی، رۆژ دوای رۆژ، توشی شکستی گەورەتر دەبێت؛ لە بەرامبەردا ناڕازی و توڕەیی جەماوەری کوردستانیش رویان لە هەڵکشانی بەرچاوە. دۆخەکە گەیشتۆتە ئاستێک کە خۆپیشاندان و ناڕەزایی سەرتاسەری کوردستانی گرتۆتەوە و خەڵک داوای مافە رەواکانی خۆیان دەکەن. شەپۆلی تورەیی و خۆپیشاندانەکانی ئەم جارە بەتایبەت لەو دەڤەرانەی کە سێ هێزی حوکمڕانی بە موڵکی خۆیان دەزانی بەهێز و گەورە و رێکخراو بەرچاو دەکەون! وەک پیشەی هەمیشەیی، ئەوەتا دەسەڵاتی کوردی، بە توند و تیژی و گرتن و ئەشكەنجەدان و بەکارهێنانی هێز لەسەردەستی پیاوەکانی، دەزگا حکومی و حزبیە تایبەتەکانیەوە، وەڵامی داوا رەواکانی جەماوەر دەدەنەوە.

 

جەماوەری بەئەمەکی کوردستان

 

رەوتی ئایندەی نیشتمان ( رەوا ) پشتگیری تەواوی داواکاریەکانی خەڵک دەکات و هاوکات بەتوندی ئیدانەی بەکارهێنانی توند و تیژی و رەفتاری ناشارستانی و نایاسایی دەزگا سەرکوتکارەکانی حزب و حکومەت دەکا.

 

رەوا بۆ دەربازبون لەم قەیرانە دژوار و سەختانە، داوای هەڵوەشاندنەوەی کابینەی نۆ و پەرلەمانی کوردستان دەکات، پێشنیاری پێکهێنانی ئەنجومەنێکی باڵای میللی کاتی بەرفراوانی پاک و بێگەرد لە نوێنەرە بەئەمەکانی چین‌و توێژە کۆمەڵایەتیەکان و کەسایاتیە ناسراو و دڵسۆزەکان و رێکخراوە سیڤیلەکان وەک تیمێ دەکا بۆ بەرێوەبردنی هەرێم تا ئەنجامدانی هەڵبژاردن، هەڵبژاردنێ رێ خۆش بکا بۆ سپاردنی پەرلەمان بە نوێنەرانێ کە دەربڕی بەرژەوەندی و خواستی گشتی بن؛ نەك داردەستی قۆرخکاری بنەماڵە و حزبە سەپاوەکانی ئێستا بن!

 

رەوتی ئایندەی نیشتمان ( رەوا )

 

٢٧ ئۆگۆستی ٢٠٢٠



PM:08:26:27/08/2020