ئەرشەد ساڵحی: گەنجێک بە هۆی ئازارو ئەشکنجەدانی هێزەکانی دژە تیرۆری سلێمانیەوە گیانی لەدەستدا

سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراق، ئەرشەد ساڵحی دەڵێت: گەنجێکی ٣٥ ساڵە بەهۆی ئازارو ئەشکەنجەدانی هێزەکانی دژەتیرۆری سلێمانییەوە گیانی لەدەستدا.

 


ئەرشەد ساڵحی کە جگە لە سەرۆکی بەرەی تورکمانی،  ئەندامی پەرلەمانی عێراقیشە، لە ئەکاونتی خۆی نووسیوویەتی " ئوسامە حەسەن تەمەن ٣٥ ساڵ دوای ئەشکەنجەدانی لەلایەن دەزگای دژەتیرۆری سلێمانیەوە، پاش ئەوەی لە رێگای سەرۆک کۆمارەوە ئازاد کرا، کەمێک لەمەوبەر لە کەرکوک کۆچی دوایی کرد".

 

 
ئەرشەد ساڵحی کە ٧ کاتژمێر لەمەوپێش ئەم پۆستەی لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک کردووە، دوا لە خەڵکی کەرکوک دەکات بەشداری پرسەکەی لەگەڕەکی ( حی واست ) بکەن، چونکە وەک ئەو باسی دەکات مردنی ئەو گەنجە" پرسی رای گشتی و مافی مرۆڤە".  

 


PM:10:28:28/08/2020