وەزیری خوێندنی باڵا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبێت

وەزیری خوێندنی باڵا رایگەیاند"بەندە وەك هەر هاووڵاتیەكی دیكەی ئەم هەرێمە توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوم و ئەنجامی پشكنینەكەم پۆزەتیڤ بووەو لەئێستاشدا باری تەندروستیم جێگیرە".

 


د.ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لەبارەی توشبوونی بەكۆرۆنا پۆستێكی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوكردۆتەوەو رایگەیاندووە " دەمەوێت پێتان رابگەیەنم كە بەندە وەك هەر هاووڵاتیەكی دیكەی ئەم هەرێمە توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوم و ئەنجامی پشكنینەكەم پۆزەتیڤ بوو، لە ئێستاشدا باری تەندروستیم جێگیرەو لەژێر رێنماییە تەندروستییەكاندا خۆم كەرەنتینە كردوەو رێكارە تەندروستییەكان جێبەجێدەكەم".

 

 
وەزیری خوێندنی باڵا نووسیوویەتی " داوای لێبوردنیش لەهەر بەڕێزێك دەكەم كە لەڕێگەی منەوە توشی ئەم پەتایە ببێت، داواش لەو بەڕێزانە دەكەم كە بەركەوتەیان لەگەڵم هەبوە پشكینی خۆیان بكەن بۆ ئەوەی دڵنیابنەوە لە تەندروستییان و نەبنە مەترسی بۆ سەر تەندروستی كەسوكاریان".

 


PM:04:38:01/09/2020