لەهەولێر ژنێكی‌ تەمەن 16 ساڵ دەسوتێت‌و گیان لەدەستدەدات

لەهەولێر ژنێك دەسوتێت‌و بەهۆی زۆری رێژەی سوتاویەكەشیەوە گیان لەدەست دەدات، كەسوكارەكەشی دەڵێن كێشەی كۆمەڵایەتی هەبووە.
سەرچاوەیەك لە پۆلیسی‌ هەولێر رایگەیاند، ژنەكە تەمەنی‌ 16 ساڵە‌و لێكۆڵینەوەش لە روداوەكە دەستپێكردوە.
لەلێدوانێكدا بۆ ماڵپەڕی سبەی سەرچاوەكە ئەوەشی راگەیاندوە كە باوكی‌ كچەكە وتوویەتی، كچەكەی‌ لەگەڵ هاوسەرەكەیدا كێشەی‌ هەبوە.
گیان لەدەستدانی ئەو ژنە تەمەن 16 ساڵە كە نیشتەجێی گەڕەكی‌ كورانی‌ شاری‌ هەولێرە لە كاتێكدایە، كە رێكخراوەكانی ژنان‌و یەكێتی زانایانی ئاینی كوردستان، دوای كوشتنی دونیای تەمەن 15 ساڵ، رەخنەیەكی توندیان لەو مامۆستا ئایینیانەگرت كە كچانی خوار تەمەن 18 ساڵ مارە دەكەن.



AM:11:53:29/05/2014