کاتی کۆتایی هاتنی ئەم شەپۆلی گەرمایە راگەیەندرا

 
شارەزایەکی کەشناسی عێراق رایگەیاند، ئەو شەپۆلە بەهێزە گەرمایەی کە چەند رۆژێکە عێراقی گرتوەتەوە تاوەکو ناوەڕاستی ئەم مانگە و لە هەندێ ناوچەش تا ٢٠ ئەیلول بەردەوام دەبێت.


سادق عەتیە، شارەزای کەشناسی عێراق لە ئەکاونتی خۆی لە تۆڕی کۆمەلآیەتی فەیسبووک ئەوەی خستەڕوو بە پێشبینییەکانی کەشو هەوا بەرزبونەوەی پلەکانی گەرما تاوەکو ناوەڕاستی ئەم مانگە و لە هەندێ ناوچەش تا ٢٠ ئەیلول بەردەوام دەبێت و لەو وادەیەوە پلەکان نزم دەبنەوە.

 
عەتیە دەشڵێت پلەکانی گەرما لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و کەرکوک لە نێوان 40 بۆ 46 پلەی سیلیزیدایە.

 
سەرەتای ئەم مانگەش دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت هەفتەی داهاتو پلەکانی گەرما بەرزبونەوەیەکی بەرچاو تۆماربکەن، بەجۆرێک لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و کەرکوک لە نێوان ٤٠ بۆ ٤٦ پلەی سیلیزیدا بێت و بەغدا و پارێزگای بەسرە لە باشوری وڵات بەرزترین پلەی گەرمیان دەبێت کە دەگاتە ٤٩ پلە.

 


PM:08:40:02/09/2020