لە رونكردنەوەیەكدا نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت" با لە جیاتی ئیستفزازی خه‌ڵك و تاوانباركردن و په‌لامار و چه‌واشه‌كاریی، له سیاقی په‌یڕه‌وی ناوخۆدا یاداشته‌كه‌ی ئاماده‌بكاته‌وە".
لە رونكردنەوەیەكدا نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان وەڵامی عەبدولستار مەجید، سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی دەداتەوە و رایدەگەیەنێت، سه‌باره‌ت به چه‌واشه‌كاریه‌كانی په‌رله‌مانتار (عه‌بدولستار مه‌جید) له هه‌ندێك ده‌زگای ڕاگه‌یاندن و سۆشیال میدیا، گوایه سه‌رۆكى په‌رله‌مان داوای لێكردوه سه‌باره‌ت به لێبڕینی 21%ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌ڵگه بهێنێته‌وه، ده‌مانه‌وێ به‌ڕای گشتی ڕابگه‌یه‌نین كه :
1/ سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌نووسراوێك وه‌ڵامی ناوبراوی سه‌باره‌ت به یاداشتی پرساندنی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و جێگره‌كه‌ی و وه‌زیری دارایی و ئابوری داوه‌ته‌وه، كه له‌ڕاگه‌یاندنه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، جگه له‌وه ته‌نانه‌ت به ته‌له‌فۆنیش قسه‌ی له‌گه‌ڵ په‌رلەمانتار (عه‌بدولستار مه‌جید) نه‌كردوه، شێوازی كاری ئێمه فه‌رمییه و به‌نووسراوه.
2/ناوه‌ڕۆكی نووسراوی ئاماژه پێدراوی سه‌رۆكی په‌رله‌مان پاڵپشت بووه به‌مادده‌كانی (68، 69، 70/ یه‌كه‌م، 74/چواره‌م و پێنجه‌م)ی په‌یڕه‌وی ناخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌رۆكی په‌رله‌مان هیچ شتێكی به ئیجتیهادی كه‌سی و ڕای خۆی ئاڕاسته‌ی نه‌كردوه.
3/ سه‌رۆكى په‌رله‌مان ڕێگه به‌خۆى نادات له پێناو ڕ‌ازى كردنى هیچ كه‌سێك، یاداشتێكى پڕ له كه‌موكوڕى یاسایی و په‌یڕه‌ویى ئاڕاسته‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بكات و دواتر به نووسراو ئه‌و هه‌موو هه‌ڵه‌و كه‌م و كوڕییه بۆ په‌رله‌مان بگه‌ڕێنرێته‌وه، و والێكبدرێته‌وه ئاگادارى ده‌قه‌كانى په‌یڕه‌وى ناوخۆ نین، بۆیه هه‌رچى پێویست بێت له په‌رله‌مان چاكده‌كرێته‌وه.
4/ له‌جیاتی ئه‌م ئیستفزازه‌ی خه‌ڵك و تاوانباركردن و په‌لامار و چه‌واشه‌كاریه، باشتره به‌ڕێزیان جارێكی دیكه له سیاقی په‌یڕه‌وی ناوخۆدا یاداشته‌كه‌ی ئاماده بكاته‌وه، بۆئه‌وه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستانیش ئه‌ركه په‌یڕه‌وییه‌كانی خۆی جێبه‌جێبكات.