سیسی زۆرترین دەنگی لەهەڵبژاردنی میسر بەدەست هێناوە

عەبدولفەتاح سیسی، فەرماندەی پێشووی سوپا، زۆرینەی دەنگی ئەنجامە سەرەتاییەكانی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماریی میسری بەدەست هێناوە.

بەپێی ژمارەی دەنگەكانی یەك لەسەر شەشی ناوەندەكانی دەنگدان كە ئەنجامەكانیان ئاشكرابووە، سیسی نزیكەی 90ی دەنگەكانی بۆ خۆی دەستەبەركردوە.

هاوكات باس لەوە دەكرێت رێژەی بەشداری خەڵك لەو هەڵبژارنە كەم بێت‌و لە 45% تێپەڕ نەكات.

عەبدولفەتاح سیسی، ئەو كەسەیە كە كەمتری لەساڵێك لەوەپێش، محەمەد مورسی سەرۆك كۆماری میسر لەرێگەی هێزەكان سوپا لەسەركار لابرد‌و بە بێ دادگایی لە زیندان بەند كرد.



PM:02:51:29/05/2014