وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی کۆرۆنای راگەیاند کە ٦٣ تووشبووی كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستداوه‌و ٤ هه‌زار و ٦٦٤ توشبوی نوێش تۆماركراون.
به‌پێی راگەیاندراوێ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق، له‌ئه‌نجامی ئه‌و پشكنینانه‌ی ئه‌نجامدراون، له ماوه‌ی٢٤ کاتژمێری رابردودا ٤ هه‌زار و ٦٦٤ توشبوی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراون، بەمەش كۆی توشبوان گه‌یشتۆ‌ته ٢٥٦ هه‌زار و ٧١٩ توشبوو.
لەماوەی رۆژێکدا ٦٣ كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌وه‌ش كۆی گشتی گیان له‌ده‌ستدان گه‌یشتوه‌ته ٧ هه‌زار و ٤٢٢ کەس.
ژمارەی چاکبووانیش بەپێی راپۆرتەکەی وەزارەتی تەندروستی ٣ هه‌زارو ٨٩١ توشبوو كه هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه بون چاكبونه‌ته‌وه، كۆی گشتی چاكبوانیش ١٩٥ هه‌زار و ٢٥٩ كه‌سە كه ده‌كاته رێژه‌ی 76.0%ی كۆی توشبوان.