حاجی ئۆمەران.. دوو کەس بە ٢٥ کیلۆ گرام ماددەى هۆشبەرەوە دەستگیران

كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ڕایدەگەیەنێت" ٢٥ كیلۆ تلیك دەستی بەسەردا گیرا و دوو كەس دەستگیر كران". 

 

كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویکردەوە، لە چالاكیەكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددەی هۆشبەرەكان بە هەماهەنگی بنكەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكانی دەروازەی نێودەولەتی حاجی ئۆمەران، توانرا دەستبگیرێت بەسەر بڕی ٢٥ كیلۆگرام لە ماددەی هۆشبەر لە جۆری تلیاك.

 

وتیشی" ئەو تۆمەتبارانە ماددە هۆشبەرەکەیان لە سلێمانییەوە بردوەتە هەولێر و بەپێی ماددەی ١٤ی یاسای ماددە هۆشبەرەکان لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.



PM:09:17:05/09/2020