فۆتۆ..داعش " قەسابخانەیەکی" دژی مناڵانی کورد لە رۆژئاوا ئەنجامدا

‌فۆتۆ فراتنیوز
چەکدارەکانی داعش پەلاماری گوندی تلیلەی سەر بەشاری سەرێکانی دەدەن‌و ٧ مناڵ و ٣ ژن و ٥ پیاو دەکوژن.
ئاژانسی فرات نیوز بڵایکردەوە کە ئەو تاوانە بە پێچەوانەی هەموو پێوەرە ئەخلاقیەکانەوە ئەنجام دراوەو شەوی رابردوو کاژمێر ٣ ی دەمەوبەیان پەلاماری گوندەکانی تلیلەو تەمادێ و ئۆڤەنجاکی سەر بەشاری سەرێکانیان داوەو زیاتر لە ١٥ هاوڵاتیان کوشتوە کە زۆربەیان منداڵن.
دواتر یەکینەکانی پاراستنی گەل باڵی سەربازی پەیەدەهێرشیان بۆ سەر چەکدارەکانی داعش کردووەو لەو گوندانە دەریانکردوون. 







PM:08:13:29/05/2014