بەغدا.. سێ مووشەک ئاراستەی فڕۆکەخانەی بەغدا دەکرێت

وەزارەتی بەرگریی عێراق رایگەیاند "ئەمشەو ٦ ی ئەیلول سێ مووشەكی كاتیۆشا لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا كەوتە خوارەوە'.


لە راگەیاندنەکەدا هاتووە "یەكێك لە مووشەكەكان بەر پاركێكی راگرتنی ئۆتۆمبێلەكانی فڕۆكەخانەكە كەوتووە، زیانی بە چوار ئۆتۆمبێل گەیاندووە".

 
دەربارەی شوێنی ئاراستەکردنی مووشەکەکان، وەزارەتی بەرگری ئاماژە بۆ ناوچەی زەیتونەی سەر بە قەزای ئەبوغرێبی رۆژئاوا دەکات کە مووشەکەکانی لێوە ئاراستە کرابێت.
 




PM:11:45:06/09/2020