ناوی وەزیرەكانی یەكێتی لەكابینەی نوێ بخوێنەرەوە

یەكێتی نیشتمانی كوردستان ناوی وەزیرەكانی خۆی بۆ كابینەی هەشتەمی حكومەتی هەرێم ئاشكرا دەكات‌و دەرباز كۆسرەت رەسوڵ بۆ وەزیری شەهیدان دەستنیشان كراوە.

بەپێی زانیارییەكان یەكێتی نیشتمانی هەریەك لە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ بۆ وەزیری شەھیدان، بەھرۆز حەمە ساڵح پارێزگاری ئێستای سلێمانی بۆ وەزیری ئاوەدانکردنەوە، فریاد رواندزی بۆ وەزیری رۆشنبیری‌و د.رێکەوت حەمەرەشید بۆ وەزیری تەندروستی دەستنیشان كردوە.

هەروەها وەزیری خوێندنی باڵاش تا ئێستا لەنێوان د.شوان عوسمان و د.یوسف گۆران یەکلانەبووەتەوە.



PM:08:14:30/05/2014