تەندروستی دهۆک: دۆخی ته‌ندروستی ١٥٠ توشبووی کۆرۆنا ناجێگیره
تەندروستی دهۆک ڕایدەگەیەنێت" لە ئێستادا ١٥٠ تووشبووی کۆرۆنا لە ڕەوشێکی خراپدان و دۆخی تەندروستیان ناجێگیرە".
د. موئه‌یه‌د ئه‌غالی، سه‌رپه‌رشتیاری چاره‌سه‌ری توشبوانی كۆرۆنا له پارێزگای دهۆك رایگه‌یاند" له‌ئێستادا ١٥٠ توشبووی كۆرۆنا له ره‌وشێكی خراپدان و دۆخی ته‌ندروستیان ناجێگیره، ٦٨ تووشبوویان تەندروستیان مەترسیدارە و ٢٢ كه‌سیشیان ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكردیان بۆ به‌كارهێندراوه".
راشیگەیاند" ئەو نەخۆشخانەی باری تەندروستیان تێکچووە زۆربەیان ئەوانەن کە نەخۆشی درێژخانەنیان ھەیە و تەمەنیان لە نێوان ٥٠ بۆ ٦٠ ساڵە زیاتر لە نەخۆشخانە دەمێننەوە، ھەر شتێکی لە توانادابێت بۆ نەخۆشەکان ئەنجامدەدرێت، لە پێناو باشترکردنی باری تەندروستیان".
سه‌رپه‌رشتیاری چاره‌سه‌ری توشبوانی كۆرۆنا له پارێزگای دهۆك باسی له‌وه‌شكردووە: ره‌وشی پارێزگای دهۆك له‌رووی بڵاوبونه‌وه‌ی كۆرۆناوه باش نیه، چونكه به‌رده‌وام حاڵه‌ته‌كانی توشبوون به‌و ڤایرۆسه رو له‌زیادبوونه، به‌وه‌ش ده‌بێت زیاتر هاوڵاتیان خۆپارێزی بكه‌ن.
PM:12:42:09/09/2020