بانە شێروان چەند وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاودەکاتەوە

خانمە گۆرانی بێژی لاوی ناسراو بانە شێروان لە رێگای چەند وێنەیەکی جیاوازەوە فانەکانی بەسەر دەکاتەوە.\

بانە شێروان خانمە گۆرانیبێژی لاو هەڵکەوتوو چەند وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاودەکاتەوە کە دەبێتە مایەی سەرنجی فانەکانی و خۆشحاڵی خۆیان بە ئەستێرەکەیان دەردەبڕن.

بانە شیروان لە دایکبووی ساڵی ٢٠٠١ه، لە تەمەنی ١٦ ساڵیدا بەشداری بەرنامەی كورد ئایدڵی كەناڵی كوردسات بوو، کە تیایدا توانی لە كەسە سەركەوتوەكانی ناو بەرنامەكە بێت، هەروەها بانە یەکێک لە بەرھەمەکانی ماوەیەک پێش ئێستا بە ناوی (بۆچی) بڵاوی کردەوە لە چەناڵی تایبەتی یوتووبی خۆی زیاتر لە ملیۆنێک بینەری تێپەڕاند.

 


PM:10:31:09/09/2020