کاتی گەیشتنی پارەکەی بەغدا بۆ هەرێم ئاشکرا دەکرێت



بەپێی رێككەوتنێكی نێوان بەغداو هەرێم کە بڕیارەی هەتا کۆتایی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت، هەموو مانگێک بەغدا بڕی ٣٢٠ ملیار دینار دەنێرێت بۆ هەرێم، بڕیارە ئەو بڕە پارەیە لە ١٨ی ئەیلولدا بگات.


لە (١٨)ـی مانگی رابردوو پێش گەشتكردنی مستەفا كازمی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بۆ ئەمریكا رێككەوتنێكی سەرەتایی و كاتی تا كۆتایی ئەمسالی لەگەڵ حكومەتی هەرێم واژۆكرد بۆ ئەوەی مانگانە ٣٢٠ ملیار دینار رەوانەی هەولێر بكات.

 
بەپێی رێككەوتنەكە بێت لە (١٨)ـی ئەم مانگە وەزارەتی دارایی عێراق فەرمانی ناردنی بری (٣٢٠ )ملیار دیناری دیكە بۆ هەرێم دەردەكات و پارەكە دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان.


لەلایەکی ترەوە وەزارەتی دارایی هەرێم داوای لە فەرمانگەكان كردووە لیستی مووچەی فەرمانبەران بە لێبرینی (٢١%) ئامادەبكەن.
  




PM:09:21:10/09/2020