لە رووداوێكی هاتوچۆدا دوو كەس گیان لەدەستدەدەن

‌فۆتۆ - سبەی
دوو كەس بەهۆی پێكدادانی ئۆتۆمبێلێكی تانكەری بارهەڵگر لەگەڵ مارسیدسێكدا لەسەر رێگای (كەلار-پەروێزخان) گیان لەدەستدەدەن.
بەیانی ئەمڕۆ لەسەر رێگەی (كەلار- پەروێزخان) لەنزیك ناوچەی بانڕاسا بەهۆی روداوی هاتوچۆوە (2) كەس گیانیان لەدەستدا.
لەلێدوانێكدا بۆ ماڵپەڕی سبەی، بەر‌پرسی‌ بەشی‌ راگەیاندنی‌‌ هاتوچۆی‌ گەرمیان كارزران مەجید راگەیاند، رووداوەكە بەهۆی پێكدادانی نێوان تانكەرێكی بارهەڵگرو ئۆتۆمبیلێك بووەو هەردوو ئۆتۆمبێلەكەش ئاگریان گرتوە.



AM:11:43:31/05/2014