ئێران گه‌وره‌ترین ده‌زگای سیخوری له‌رۆژهه‌ڵاتی کوردستان داده‌مه‌زرێنێت
سوپای پاسدارانی رژێمی ئێران بەنیازە ، له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ناوه‌ندێکی هه‌واڵگری و سه‌ربازی گه‌وره به‌شێوه‌یه‌کی شاراوه دروست بکات.
بەپێی هەواڵێكی ANF:'' هێزه‌کانی سوپای پاسدارانی رژێمی ئێران له هه‌وڵدان دایه که له ته‌نیشت به‌نداوی ''کۆڵسه'' له شاری سه‌رده‌شتی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ناوه‌ندێکی تایبه‌ت بۆ گوێگرتن له‌تۆماره ده‌نگییه‌کان ، سیخوری کردن و چاودێری هه‌واڵگری دروست بکات."
وێستگه‌ی وزه و به‌نداوی سه‌رده‌شت یه‌کێک له گرنگترین سه‌رچاوه‌ی وزه‌ی ئاوییهله ئێران و رۆژهه‌ڵاتی کوردستان . جێگای ئاماژه‌یه که کرێکارانی ئه‌و به‌نداوه‌ش له شوێنه جیاجیاکانی ئێرانه‌وه هێنراون. ئه‌وه‌ش سیاسه‌تی حکومه‌تی ئیسلامی ئێران و له‌سه‌روه‌ی هه‌موویاندا سوپای پاسدارانه که به ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی سه‌رجه‌م کانگاکان، سه‌رچاوه‌کانی وزه، سه‌رجه‌م کۆمپانیا و کارگه‌کانی نه‌وتی گه‌وره و ...هتد هێزی خۆی نیشان ده‌دات .
به پێی هەواڵەكە، ئه‌و ناوه‌نده دووه‌مین گه‌وره ناوه‌ندی سیخورییه که له سه‌رتاسه‌ری ئێران و رۆژهه‌لاتی کوردستان دروست ده‌کرێت.
PM:02:15:31/05/2014