مێردمنداڵێكی تەمەن ١٤ ساڵ بۆ كڕینی مۆبایلێكی زیرەك ژیانی دەخاتە مەترسییەوە

کۆڵبەرێکی مێرمنداڵی کورد لە کاتی کۆڵبەریدا لە بەرزاییەکانی نەوسوود کەوتە خوارەوە و بە سەختی بریندار بووە. 

بە پێی هەواڵێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، رۆژی یەکشەممە کۆڵبەرێکی مێرمنداڵ بە ناوی "مانی هاشمی" تەمەن ١٤ ساڵ و خەڵکی گوندی "شمشێر"ی پاوە، لە کاتی کۆڵبەری لە بەرزاییەکانی سنووری نەوسوود کەوتە خوارەوە و بە سەختی بریندار بووە. 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەم بارەوە بە هەنگاوی راگەیاند کە" ئەو کۆڵبەرە مێرمنداڵە بە هۆی هەڵاتن لە بۆسەی هێزە ئەمنیەکانی ئێران تووشی ئەو رووداوە بوو و سەر و دەموچاوی بە سەختی بریندار بووە. مانی هاشمی ئێستا لە نەخۆشخانەیەکی پاوە لە ژێر چاودێریی پزیشکی دایە". 
 
سەرچاوەکە هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد کە مانی بە مەبەستی کڕینی موبایلی زیرەک بۆ خوێندنی ئۆنلاین، خەریکی کۆڵبەری بووە.



AM:11:12:15/09/2020