یەکگرتوو سەرجەم بارەگاکانی لە پارێزگای هەڵەبجە داخست

بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوەو بڵاوبوونەوەی زیاتری، یەکگرتووی ئیسلامی بۆ ماوەی دوو هەفتە بارەگاکانی لە هەڵەبجە داخست.



حەسەن شێخ عەبدولا ئەندامی سەركردایەتی و بەرپرسی مەڵبەندی ٥ ی یەكگرتووی ئیسلامی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، رایگەیاند" بەهۆی مەترسی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە بارەگاكانیان،  دوای ئەوەی لەلایەن لیژنەیەك لەنەخۆشخانەی وەفای تایبەت بەڤایرۆسی كۆرۆناوە ئاگاداركراونەتەوە بۆ ڕێگریكردن لەبلاوبونەوەی ڤایرۆسەكە بارەگاكانیان داخستووە".


بەرپرسی مەڵبەندی ٥ ی یەكگرتووی ئیسلامی دەشڵێت "ماوەی یەك هەفتەیە بارەگاكانیان داخستوەو هەفتەیەكی دیكەش بەداخراوی دەمێنیتەوە".

 

ماوەیەکە لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بە کەرکوکیشەوە بڵاوبوونەوەو گیان لەدەستدانی کۆرۆنا لەهەڵکشاندایە.

 

 


PM:04:14:20/09/2020