هۆکاری دواکەوتنی ناردنی پارەکەی هەرێم لە بەغداوە ئاشکرا دەکرێت

تا ئێستا ئەمڕۆ ٢٢ ی ئەیلولە ئەو بڕە پارەیەی بڕیارە حکومەتی بەغدا بیخاتە سەر هەژماری هەرێم نەکراوە، ماڵپەڕی " سپی " زانیاری لەو بارەیەوە بڵاودەکاتەوە.

 

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست ماڵپەڕی"  سپی " کەوتووە حکومەتی عێراق لە ئێستادا پارەی لەبەردەستدا نییە تا رەوانەی هەرێمی بکات.

 

بەپێی ئەو زانیاریانە، تا ئەمرۆ سێ شەممە حکومەتی بەغدا مووچەی مانگی ئەیلولی هەردوو وەزارەتی تەندروستی و کشتوکاڵی عێراقی نەداوە، هەر بۆیە تا مووچەی ئەو دوو وەزارەتە نەدرێت، بڕە پارەی هەرێم لەلایەن بەغداوە نا نێردرێت.

 

حکومەتی بەغدا مانگانە پێویستی بە نزیکی ٧ ملیار دینارە بۆ دابەشکردنی مووچە، بەلآم چەند مانگێکە بەهۆی کۆرۆناوە، حکومەتی بەغدا داهاتی نیشتمانی کە زۆرینەی زۆری لە رێگای فرۆشتنی نەوتەوەیە نزیکەی ٣ ملیارو نیو تا ٤ ملیار دۆلارە.

 

بەپێی رێکەوتنی کاتی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێم کە بۆ سێ مانگە، بڕیارە حکومەتی فیدراڵ مانگانە بڕی ٣٢٠ ملیار دینار رەوانەی هەرێم بکات و لەگەڵ داهاتی ناوخۆی هەرێمدا مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی پێ بدرێت.

 

 

 



PM:08:39:22/09/2020