فڕۆكەكانی توركیا بەرواری باڵا بۆردوومان دەكەن

فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆردوومانی ناوچەیەکی ئامێدیان كرد لە پارێزگای دهۆك.

بەپێی زانیارییەکانی "سپی"، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی گوندی بازێی لە دەڤەری بەرواری باڵا لە سنوری قەزای ئامێدی پارێزگای دهۆک بۆردومانکرد و تائێستا زیانەکان نەزانراون.

تا ئێستا زیانە گیانی و مادیەکانی هاوڵاتیان نەزانراوە، بەڵام دڵەڕاوكێ و ترسی زۆری لای دانیشتووانی سنوورەكە دروستكردووە. 
 

گوندی بازێ، دەكەوێتە ناوچەی بەرواری باڵا، نزیکەی ٧٥ گوند لە پێکھاتەی مەسیح و موسوڵمان لە دەڤەری بەرواری باڵای سەر بە ناحیەی کانی ماسێ لە سنوری قەزای ئامێدی ھەن و ناوچەیەکی سنورییە لەگەڵ باکوری کوردستان و تورکیا.

 


PM:08:47:25/09/2020