لە پارێزگای دهۆک ٢١٧ تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەوە

کەمێک پێش ئێستا تەندروستی دهۆک چاکبوونەوەی ٢١٧ تووشبووی کۆرۆنای لە پارێزگاکە راگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (سپی) كەوتووە ڕایگەیاندووە" ئەمڕۆ دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست و ماونەوەیان بۆ ماوەیەك لە نەخۆشخانە ٢١٧ توشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەوە و گەڕانەوە ماڵەوە". 

كۆی گشتی چاكبووان لە پارێزگای دهۆك گەیشتە چوار هەزار و ٤٧٠ هاوڵاتی ئێستاش شەش هەزارو ٦٠٤ تووشبووی كۆرۆنا لە پارێزگا ماون.  

 

بەپێی دواین ئامارەکانی تەندروستی هەرێم، تاوەکو ئێستا لە شاری دهۆک ١١ هەزارو ٣٠١ کەس تووشی پەتای کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش هەزارو ٤٦٨ تووشبوو چاکبوونەتەوەو ڤایرۆسەکەیان تێپەڕاندووە، هاوکات ٢٢٧ حاڵەتی گیان لەدەستدان لە پاترێزگاکە تۆمارکراوە، هەروەها شەش هەزارو ٨٢١ هاوڵاتیش لە نەخۆشخانەکاندا ماون و لەژێر وەرگرتنی چارەسەری پزیشکیدان. 



PM:12:01:27/09/2020