لە داخستنی بازاڕدا تمەنی ئێرانی نزمترین نرخی تۆمار کرد

ئەم ئێوارەیە یەک شەممە ٢٧ ی ئەیول لەکاتی داخستنی بازاڕدا نرخی تمەنی ئێرانی بەرامبەر دۆلاری ئەمەریکی نرخێکی تەواو نزمی تۆمار کرد.

نرخی ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ٢ ملیۆن و ٩٠٠ هەزارەوە مامەڵەی پێوەکرا.

١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٤ هەزارو ٥٠٠ دینار بوو.

نرخی ١٠٠ دۆلار لەکاتی داخستندا بە ١٢٢ هەزارو ٨٢٥ دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە دەکرا.

 

دابەزینی نرخی تمەنی ئێرانی پەیوەندی بەو سزا ئابوریە هەمەلایەنانەوە هەیە کە ئەمەریکا خستوویەتە سەر ئەو ولآتەو فرۆشتنی نەوتی بەشێوەیەکی تەواو هێناوەتە خوارەوە.

 


PM:06:50:27/09/2020